کاندیدێکی بەرەی گەل دوای ئەوەی بە سەیارە لە هاوڵاتییەک دەدات خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاندیدێکی بەرەی گەل لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش بە ئوتومبێل لە ماتۆرسکیلێکیدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانیلەدەستدا، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

 شەوی رابردوو، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كامری) و ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی عەبدوڵا نەجم گیانی لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بریندارە ، هەردوو گەنجەکە، خەڵكی كۆمەڵگەی (بشیریان)ی سەر بە ناحیەی كەلەكی سەر بە قەزای بەردەڕەشن.

لەم بارەیەوە  زکری زێباری نزیک لە لیستی بەرەی گەل، ئەمڕۆ سێشەممە وردەکاری ڕوداوەکەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کردو وتی، مەهدی ساڵح کاندیدی  لیستی (بەرەی گەل) ”شەوی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی دوو ماتۆڕسكیل كێبڕكێیان كردووە، یەكێكیان ڕووبەڕوو تووشی پێكدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی مەهدی ساڵح و بەهۆی ئەمەشەوە گیانیلەدەستاوە".

وتیشی ، ”ئێستا مەهدی ساڵح خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.“

لیستی بەرەی گەل، لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە سەرکردایەتی دەکرێت ولە  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری دەکات.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار