بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەو پەتایەی کە لەئێستادا لەناو هاوڵاتییاندا بڵاوە روونکردنەوە دەدات دەڵێت "ئەم پەتایە کۆرۆنا نییە، بەڵکو پەتای وەرزییە".

د.سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی و دەبێت لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرمادا فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبوونەوەی بکەن".

وتیشی "، یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار