شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچەی هەرێم پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٧ پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه
2 هەفتە لەمەوپێش
زریان فەرەیدوون
بەپێى ئەو پێشبینییانەى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتو کراوە، پلەکانى گەرما لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبونەوەى بەرچاو تۆمار دەکەن و لە گەرمیان پلەکانى گەرما نزیکى 40 پلە دەبنەوە
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەسناسی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧/٤/٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و کەرکوک بە ڕێژەی ٧ بۆ ٨ پلەی سلیزی بەرزدەبنەوە و لە ناوچەکانی هەرێمیش بە گشتی بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە بە شێوەیەکی بەرچاو.
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە ، تا کۆتاییەکانی مانگی چوار،و پێسبینیدەکرێت لە ٢٨ی مانگی ٤( نیسان) بۆ سەرەتای مانگی پێنج(ئایار) ١٠/ ٥ شەپۆلێکی بارانبارین ڕوولە ناوچەکانی هەرێم بکات .
هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 32
سلێمانی : 29
دهۆك : 30
زاخۆ : 31
هه‌ڵه‌بجه : 30
كه‌ركوك : 35
سۆران : 29
حاجی ئۆمه‌ران : 20
گه‌رمیان : 37