چەند ناوچەیەک لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکران

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە قەزای شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرد و ماڵی هاوڵاتییەک روخا.

کامەران حەسەن، قائمقامی قەزای ماوەت بە هاوڵاتی راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 کاتژمێر 3:35 خولەک بە فڕۆکەی بیفڕۆکەوان گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ بۆردوومانکرا و ماڵی هاوڵاتییەک روخا و تەنها زیانی مادی هەبووە".

قائمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە هەمان کاتدا شاخی تەژە و شیلانە بۆردوومانکراون و بەپێی زانیارییەکان ئەو بۆردوومانانە لەڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بوون", هەروەها کامەران حەسەن ئەوەشی وت "کە لە ئێستادا بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە و تەنها زیانی مادی هەبووە".

جێگەی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنووری قەزای ماوەت ماڵێک بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە خانووەکە خاپوور بوو و گەنجێکی تەمەن 25 بۆ 30 ساڵ گیانی لەدەستدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار