تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە سێ جار تەقەی لە مەفرەزەکانی ئاسایش کردووە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه چوار ئۆتۆمبێلی دزیوه و ته‌قه‌ی لهمهفرهزهكانی ئاسایش كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوای چاودێری و به‌دواداچون له‌رۆژی 14ی (نیسان/4)ی 2024 له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، توانرا تۆمه‌تبارێكی داواكراوی ههڵاتو له یاسا، له‌دایكبوی 2000 به‌ناوی (پ.ف.ح) ده‌ستگیربكه‌ن.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایسی سلێمانیدا هاتووە، "تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار )بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتیان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنوورەکە."
هاوکات دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕادەستی خاوەکانیان کراوەتەوە.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رونیشیكردۆته‌وه، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەکانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.