کەشوهەوا دەگۆڕێت و باران بارین دەستپێدەکاتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین دەکات کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات و تاوە باران دەبارێت و خێرایی با زیاددەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "پێشبینی دەکرێت حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەش لەمەودای 21 و 22ی مانگ واتە یەکشەممە و دووشەممە بەزۆریش 21ی مانگ یەکشەممە ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لەتاوە باران و هەورە بروسکە و زیادبوونی خێرایی با بەگشتی بڕی بارانەکە کەمە و مەگەر لە هەندێک شوێن بڕەکە زیاتر بێت،  ئاسمانی ناوچەکان لەم مەودایەشدا نێوان ئەو دوو رۆژه لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوری تەواو دەبێت هاتنی ئەم حاڵەتەی ناسەقامگیری کەشە لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایه کی سارد دەبێت بۆ سەر حەوزی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێک شێ لە باشوورەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی بارانەکە لە دڵۆپەیەوە تا 10 ملم ئەگەر کراوەیه، هاوکات پلەکانی گەرما لەم ماوەی ئەم دوو رۆژەدا بەڕێژەی 2 تا 3 پلە دادەبەزێت و لە رۆژی سێشەممە بەولاوە دووباره بە شێوازی بەرچاو بەرزدەبنەوە پلەکانی گەرما".

وتیشی "ئەم بەرزبوونەوەیەی پلەکانی گەرما بۆ دوای خۆی حاڵەتێکی تری بارانی باشی سەرتاسەری بەدوای خۆیدا دێنێت بە تایبەت لە کۆتایی مانگ بەولاوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار