کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای شارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسیی هه‌رێم بێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لە کات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوانیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک  تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە نزیکەی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2024، كه‌شناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوانیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە رێژەى دوو بۆ سێ پله‌ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 30

سلێمانی: 29

دهۆک: 29

زاخۆ: 30

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 26

حاجی ئۆمەران: 17

گه‌رمیان: 34

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار