مامۆستایەکی زمانی کوردی سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپا

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سۆما پوور محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، سۆما پوور محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتی، نۆژین، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە تۆمەتی دروستکردنی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشێ نەتەوەیی ئێران، سزای ١٠ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ زیندانی کرماشانی بەسەردا سەپا.

هەروەها ئەم چالاکە کولتوورییە لە دۆسییەیەکیتردا و بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات، لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی شاری سنەوە، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و بەگشتی سزای ١١ ساڵ زیندانیکردن دراوە.

ئیدریس مینبەری هاوژینی "سۆما پوور محەمەدی" پێشتر لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سنەوە، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا بوو، هەروەها زارا محەمەدی، یەکێکیتر لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین بوو کە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش