لایەنەکانی کەرکوک بۆ دیاریکردنی پارێزگار چاوەڕوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی کۆتایی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان کەرکوک ئەنجام نەدراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لایەنەکان دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە هاوڵاتی راگەیاند "کۆبوونەوەی کۆتایی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان کەرکوک ئەنجام نەدراوە، کۆبوونەوەکە بەهۆی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمەریکا دواکەوت، هەروەها پێدەچێت دووبارە کۆبوونەوەکە بەهۆی هاتنی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق دووبارە دوابکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی رابردوودا دوو کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکی لایەنە براوەکانی کەرکوک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی کراوە و لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوکەوە پرۆژەکانیان پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرجەم لایەنەکان بە کورد و عەرەب و تورکمانییشەوە دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەتی جۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت و پارێزگار دیاریبکرێت، بەپێی ئەو پرۆژەیەی کە سەرجەم لایەنەکان لەسەری رێکدەکەون".

لە رۆژی ١٨/١٢/٢٠٢٤ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام درا دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق حکومەتی خۆجێی پێکهنراوە و پارێزگار دیاریکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە کەرکوک لایەنەکان نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش