کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون هاوڵاتی لە سنووری بانە بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران لە سنووری بلەکێی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی شوانە ئەحمەدپوورە و تەمەنی 34 ساڵە و خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە. تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

رێکخراوەکە ناسنامەی دوو کۆڵبەرە بریندارەکەی ئاشکرا نەکردووە.

کاری کۆڵبەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو بەشێک لە هاوونیشتمانیاندا پیشەیەکی باوە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر. مانگی رابردوو رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، تەنیا لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 41 کۆڵبەر لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کوژراون و 291 کەسی دیکە برینداربوون. رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا دەڵێت، لە 2023دا 341 کۆڵبەر کوژراون و لە 12ساڵی رابردووشدا 589 کۆچبەر کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار