لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەباوە روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوەدەکات، لە سبەینی پرۆسەی چاکسای لە یەکەکانی بەرهەمهێنان کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت".

ماوەی چەند رۆژێکە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان کەمیکردووە وەک وەزارەتی کارەبا ئاماژەی پێکردووە، هۆکارەکەی بۆ چاکسازی دەگەڕێتەوە لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار