نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاریکرا

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، بەپێی ئەو نرخە بێت کە دیاریکراوە بۆ ئەم مانگە نرخی  کیلۆوات ئاوەڕێک 252 دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە نیسان بریتییە لە 252 دینار".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار