ئاماری چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی تورکیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری سێ ڕۆژی ڕابردووی چالاکییەکانیان و هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکىای لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا  و هێرشکردنە سەر هێلیکۆپتەرێکی تورکیایان لە گۆڕەپانی شیلادزێ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە کاتژمێر 4.30 خولەکی 25ـی نیسان، لە گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی قورس هێرشیانکردۆتە سەر هێزەکانی تورکیا و لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 10.00 شەویشدا هێزەکانیان توانیویانە هێلیکۆپتەرێک بکەنە ئامانج کە  دەیویست لە" گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ" بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرەکە وەشێندرا، ناچار بوو لەناوچەکە بکشێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بە ‌‌هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووەو بە پێی ئامارەکان، " لە 26ـی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، شێلازێ و بێشیلی هەرێمی مەتینا چوار جار، گۆڕەپانی بەرخودانی گردی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلى رۆژئاوای زاپ دوو جار، گۆڕەپانی لۆلان، سنین و بەردەسۆری هەرێمی خواکورک هەشت جار، بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران."

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" لە ٢٥ و ٢٧ـی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ، قەسرۆک، گۆلکا و شاخی چارچەل بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار