ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمیان دوپاتکردەوە، هەروەها جەختیان لەوەکردەوە کاربکرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنەراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبوه‌وه و گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاوڵاتیان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى.
دەقی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەکەوە:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌لسوودانى كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييان له هه‌موو عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته سياسييه‌كانى وڵات و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى، سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌كان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌لسوودانى و پێداگرييان له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان به مه‌به‌ستى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، دووپات كرده‌وه.