سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیزانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوەکانیان لە هێرشەکەی ئێوارەی هەینی بۆ سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر سودانی رایگەیاند "گەیشتووینەتە ئەو سەرەداوانەی کە بە تێوەگلاوانی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرمان دەگەیێنێت، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تاوانباران دەدرێنە دادگا و ئاشکرا دەکرێن".

ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار