هادی عامری: کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو چارەسەر دەڕۆن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند كه‌ بڕیاردان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه‌، ده‌شڵێت: " بە بانکیکردنی‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە 28-4-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی کۆبووەوە، دوابەدوای کۆبونەوەکە هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارى دادگاى فیدڕاڵییە و دەبێت جێبجێبکرێت و چۆنێتی بە بانکیکردنی مووچە چارەسەردەبێت ئەگەر پڕۆسەکە لە رێگەی "هەژماری من"ەوە بێت یان بانکەکانی عێراق.

گوتیشی، سورین لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد.

سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە ڕایگەیاند، هادى عامرى ڕایگەیاند، بڕیاری ئەوەی کەی هەڵبژاردن دەکرێت،لە دەستی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ئەو ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە بگاتە رۆژێک لای هەمووان رێککەوتنی لەسەر بێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح باسی لە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداش کرد بە گوتەی ئەو  ئامانج لێیان "بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵە لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەن و ئەوانیش رۆژ دوای رۆژ بەرەو چارەسەر دەڕۆن."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار