ئەعرەجی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئارامی هەرێم گرێدراوە بە ئارامی عێراقەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات، قاسم ئەعرەجی وتیشی، "ئارامی هەرێمی کوردستان بە ئارامی عێراقەوە گرێدراوە."

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبوه‌وه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی هاریكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات|.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌عره‌جی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ستایشی ڕۆڵی نیشتمانییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد له‌ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و حیزبەکاندا ژمارەیەک کۆبوونەوەی کردووە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمیش لە کۆبونەوەکاندا کێشەی مووچە؛ بودجە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێکراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار