داوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکرێت لە عێراق

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

یوسف کیلابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە واژوی  61 پەرلەمانتاری پێوەیەو تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ئەمریکا دەکەن لە عێراق.

یوسف كیلابى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نووسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى موحسین مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كردووه‌ و تێیدا داواى ده‌ركردنى ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات به‌ تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى ناوخۆيى وڵات، دوور له‌ پێگه‌ى دیپلۆماسیه‌كه‌ى.

داوایکەی یوسف یلابی  بۆ لەسەر کارلابردنی ئەلینا رۆمانۆوسکی دوای ئەوە هات ڕەخنەی لە هەمواری یاسای بەرەنگاربونەوەی لەش فرۆشی و هاوڕەگەزخوای گرت.

دوێنێ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی لەش فرۆشی و هیترۆسێكشواڵتی پەسەندکرد، بە گوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایە هەر کەسێک کاروکردەوەی لەشفرۆشی، هاورەگەزخوازی یان بەشداربێت لە رێکخسنی ئەو کاروکردەوانە بە زیندانیکردن یان پێبژاردن سزادەدرێت.

لەبارەی ئەو یاسایەوە ئالینا رۆمانۆوسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، نیگەرانن لە پەسەندکردنی ئەو یاسایە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، چونکە هەڕەشە لەسەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی سەرەکی دروست دەکات.

دوابەدوای کاردانەوەکەی ئەو باڵیۆزە سەبارەت بەو یاسا هەموارکراوە ، پەرلەمانتارانی عێراق داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکرێت لە شوێنی ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزێکی دیکە دابنرێت.

ئەم داواکارییەی یوسف کیلابی لەلایەن 61 پەرلەمانتارەوە واژۆ کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار