چوار حزبی هەرێمی کوردستان دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

چوار فراکسیۆنی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رەتیدەکەنەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024 هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەكێتی، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند "بە تووندی دژی هەموو هەوڵێكین بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

بەیاننامەكە لەلایەن سەرۆكی هەر چوار فراكسیۆنەكەوە واژۆكراوە و داوا لە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكەن دژی ئەو هەوڵانە بوەستنەوە و گرەنتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكەن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 10ی حوزەیرانی 2024.

هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاریداوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات، هەروەها بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان بوونەتە بیانوویەک کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار