سالم عیساوی: وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوام دەبم

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

سالم عیساوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق پابەندبونی خۆی بە کاندیدکردنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند و ده‌ڵێت، ناكشێته‌وه‌.

سالم عیساوی, كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق, لە نوسینكێدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕایگەیاندووە ،"بەردەوام دەبم لە پابەندبون بە کاندیدکردنم بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بەرگریکردن لە سیستەم و دەستور و یاسا و کاری یاسادانان و چاودێریکردن".

دەقی بڵاوکراوەکەی ئەو پەرلەمانتارە بەم شێوەیەیە : "ئەو فشارو ئیمتیازاتانەی دەخرێنە بەردەمم هەرچەندێك بن, جگە لەخوداو بەرژەوەندی عێراق ملكەچی هیچ تر نابم, بە وەفاداری دەمێنمەوە بەرامبەر ئەو بەڵێنەی بە نیشتمانم داوەو ئەو سوێندەی لەبەردەم گەلەكەم و هاوپیشە نیشتمانپەروەرە شكۆمەندەكانم لە ئەنجومەنی نوێنەران خواردووەمە, پێیان دەڵێم, دەستدەگرم بە كاندیدكردم لەلایەن ئێوەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان, بۆ ئەوەی بەرگری لە سیستم و دەستورو یاساو كاری یاسادانان و چاودێری بكەم, تا ناوی عێراق بە بەرزی لەنێو گەلاندا بمێنێتەوە".

ڕۆژی 14ی (تشرینی دوەم/11)ی 2023، دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دەرکرد کە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە پەرلەمانەوە هەڵوەشاندەوە، له‌وكاته‌وه‌ به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ پۆسته‌كه‌ پڕبكرێته‌وه‌.

هەروەها سالم عیساوی, كاندیدی حزبی سیادەیە, كە لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە, سەرۆكایەتی دەكرێت, خەنجەر پێشتر هاوپەیمانی محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی حزبی تەقدوم و سەرۆكی لە كارلادراوی پەرلەمانی عێراق بوو, بەڵام لەئێستادا لەگەڵ هاوپەیمانێتیەكانی عەزم و حەسم بەرەیەكیان پێكهێناوەو, خۆیان وەك زۆرینەی سوننەكان دەناسێنن و, لەهەوڵی ئەوەدان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار