تورکیا لە یەک مانگدا نزیکەی دوو هـەزار هـاوڵاتـی سـووری هاوردەی گرێ سپی کردووە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویانکردۆتەوە تەنها لە مانگی نیساندا تورکیا نزیکەی دوو هەزار پەنابەری لە ناوچە کورد نشینەکانی گرێ سپی لە ڕۆژئاوا نیشتەجێ کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوس لە زاری چەند میدیایەکی ڕۆژئاواوە بڵآویکردۆتەوە کە تورکیا لە ماوەی مانگی نیسانی ئەم ساڵدا  هەزار و  ٨٠٣ هاوڵاتی سووریایان بە زۆرەملێ نیشتەجێی شارۆچکەی گرێ سپی کردووە .

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو هاوڵاتیە سووریانە لە ناوچەکانی حەما و حەلەب و گوندەکانی دیمەشق و دێرەزۆرەوە هێنراون.

بە گوێرەی ئامارەکانی دەست ئەو میدیایانە کەوتووە،  لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان جگە لە گرێ سپی، چوار هەزار و ٩٣٠ هاوڵاتی سووری بە زۆرەملێ نیشتەجێ کراون لە ناوچە کورد نشینەکان.

جێگەیباسە پێشتریش ڕێکخراوی جیهانی هیومن رایتس وۆچ ئاماژە بەو هەڵمەتی بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیموگرافیایە دەکات چەند ساڵێکە لە عەفرین، سەرێ کانی و گرێ سپی ئەنجام دەدرێت. 

بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە لە ئۆکتۆبەری 2019ـەوە سەرێ کانی و گرێ سپی رووبەڕووی گۆڕینی دیموگرافی بوونەتەوە، بە جۆرێک بەشی زۆری دانیشتووانەکەیان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و رووبکەنە ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان یان ئەوەی وڵات بە تەواوی جێبێڵن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش