دەستبەسەر کارگەیەکی مادەی هۆشبەردا گیرا و چوار تۆمەتباریش دەستگیرکران

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کارگەیەکی مادەی هۆشبەر دەگرێت و چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی مادەی هۆشبەر لەناوببەن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکارهێنراون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش