وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ بۆ بەشێک لە خوێندکاران دەردەکات
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم فەرمانێکی وزاری تایبەت بەو قوتابیانە دەرکردووە کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن.
نووسراوەکە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کراوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەو قوتابیانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون پێویستە پرسیارەکانیان بۆ ببرێتە نەخۆشخانە و لەوێ تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.
هەروەها لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر ئاستی نەخۆشییە تووند بوو ئەوا دەتوانێت لەسەر نمرەی وەرزی یەکەم، نمرەی وەرزی دووەمی بۆ دابنرێت.
بابهتی پهیوهندیدار