کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 2ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەستپێبکات، شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش)، هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر  ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەیدسادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەبەر ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن وبڕى باران بارینى شەپۆلەکە".

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری
پیرمام 29.0 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ 5.9 ملم
دهۆک 41.5 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
شەقڵاوە 19.5 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامەرنێ 6.8 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 4.2 ملم
هەڵشۆ 17.4 ملم
خەبات 8.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
سیدەکان 7.8 ملم
کەرکووک 27.0 ملم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش