لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی قەیوان لە شاری سلێمانی کرێکارێک لە نهۆمی 17ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، 4ی ئایاری 2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کرێکارێک لەکاتی کارکردن کەوتەخوارەوە و لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کرێکارەکە تەمەنی لەنێوان 23 بۆ 24 ساڵانە و خەڵکی کۆبانێیە و پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بێت لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا له شارەکانی هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
بابهتی پهیوهندیدار