تەندروستی سلێمانی: ئەو گەنجەی توشی تای خوێنبەربون ببو نەخۆشخانەی جێهێشت
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
تهندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین زانیارییەکانی سەبارەت بەو هاوڵآتییە بڵاوکردەوە کە لە نەخۆشخانەی شار گومانی توشبوون بە تایخوێنبەربونی لێدەکرا.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی تهندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 4/5/2024 لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیەكی تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی پارێزگای کەرکوك کاتژمێر 3ی شەو سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار-ی كرد کە تەندروستی ناجێگیر بوو.
لە راگەیەنراوی تەندروستی سلێمانی ئاماژەبەوەکراوە ،دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی کە هەمان نیشانەی تای خوێنبەربوونە، ڕاستەوخۆ خرایه قاوشی تایبەت و جیاکراوە و پشکنینی تایبەتی لێ وهرگیرا و پشكنینهكانی بۆ تاقیگەی تەندروستی ناوەندنی لەبەغدا رهوانهكرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرەوکەوت ئەو هاوڵاتیە توشبوی ڤایرۆسی تای خوێن بەربونە ڕاستەوخۆ دەستکرا بەچارەسەرەکانی بەپی پرۆتۆکۆڵی زانستی دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەیهەشت ڕۆژ ئەمڕۆ شەممە بەتەندروستیەکی باشەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.