بەهۆی بارهەڵگرێکەوە کاسبکارێک گیانی لەدەستدا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار کاسبکارێک بەهۆی کەوتی کەلەی بارهەڵگر بەسەردیدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەلەی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر شاگردی دوکانەکەدا کەوت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (غەزوان غازی خلیل) لەدایکبووی 2005 دانیشتوی قەزای کەلارە، لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلارکراوە و خاوەنی دوکانەکەش راگیراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار