دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لە بەردەرکی سەرا خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمڕۆ سێشەممە  خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە بەردەرکی سەرا لە سلێمانی خۆپیشاندانیان دەست پێکرد و داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن و هۆشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەدەن

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری  خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە 5/7/2024 ڕایگەیاند، گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خراپە و سەرەڕای ئەوەی مووچەکەیان کەمە لەکاتی خۆشیدا پێیان نادرێت.

وتیشی، زۆرینەیان ناتوانن کار بکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، ژیانیان لەسەر ئەو مووچەیەیە بەڵام پێیان نادرێت.

باسی لەوەشکرد کە چوار ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێم  ڕەتیدەکاتەوە بیانبینێت بۆ گفتوگۆکردنی کێشەکانیان و لەگەڵ نوێنەرانی ئەو چینەی کۆمەڵگا کۆنابێتەوە.

هاوکات خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێم و دەڵێن، گەر مووچەکانیان زیاد نەکرێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و تا کاتی هەڵبژاردن مۆڵەت دەدەن بە حکومەتی هەرێم.

لە ئێستادا مووچەی خاوەن پێداویستییەکان لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارەو داوا دەکەن موچەکانیان هاوتای مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی عێراق بکرێت کە لە 250 هەزار دینار کەمتر نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئایاردان، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە و هێشتا هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە رانەگەیەنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار