یەکێتی: راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن شڵەژان دروستدەکات
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمسیۆن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادن له واده‌ی خۆیدا.
له داواكه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه :پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (19/دووه‌م)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراوه كه تیایدا هاتووه: (له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هه‌ڵبژاردن، جگه له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، نابێت له هیچ شوێنێكی دیكه تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بدرێت).
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كاتی تۆماركردنی داواكه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (23)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگایه كه تیایدا هاتووه: (دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێت تانه له هیچ یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن یان ده‌قێكی هه‌ڵبژاردن بدرێت، داواكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش رێكاره‌كاره‌كانی كۆمسیۆن و په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشتیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 83 و هاوتاكانی له 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 به‌ستووه.
له ده‌قی داواكه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش هاتووه: را‌گرتن یان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ رۆژی ده‌نگدان و كۆمسیۆن گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، له‌وانه چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان و گرێبه‌ستی پرۆگرامی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شه‌ڵه‌ژان بۆ كاره‌كانی كۆمسیۆن دروست ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی حزب و كاندیده‌كان به‌فیڕۆ ده‌كات، جگه له‌و زیانانه‌ی به گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ون له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژاێردراو.
داواکەی یەکێتی لە دادگای فیدراڵی دوای ئەوە هات ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت.