داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت پ*ە*ک-ە_ک*ە قەدەخە بکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەى نووسراوێکى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق داوا لە سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق کراوە پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە  بڵاویکردەوە کە لە نوسراوێکدا کە لەلایەن ئاسایشى نیشتمانیى عێراقەوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا کراوە پەکەکە وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکرێت.

بە گوێرەی میدیای یەکێتی نووسراوەکە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق کراوە بە ژمارە 1972 لە بەروارى 28ى نیسانى 2024 و تێیدا هاتووە، دواى بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنى چالاکییە سیاسی، ئابوورى، بازرگانى و کۆمەڵایەتىی پارتى کرێکارانى کوردستان لە ناو خاکى عێراق، داوا لە سەرۆککۆمار دەکات پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار