بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبەڕووی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌بێته‌وه
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ناوچه‌ی كارێزی سه‌ر به‌قه‌زای زاخۆ، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بۆته‌وه و له‌ئه‌نجامدا سێ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2024، هێزه‌كانی ئاسایش به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر چونه‌ته ناوچه‌ی كارێز له‌سنوری قه‌زای زاخۆ، به‌ڵام ئه‌و بازرگانه به‌ناوی (ف، م، س) رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بۆته‌وه.
بە گوێرەی زانیارییەکان له‌ئه‌نجامی رووبەڕووبوونهوهکەدا، سێ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون؛ پاش گه‌یشتنی هێزێكی زۆریش بۆ شوێنی رووداوه‌كه توانراوه تۆمه‌تباره‌كه بە برینداری ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستاشدا ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی ئاسایشی زاخۆ كه برینداربوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره. بازرگانه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا دەکرێت.