کەشناسیی هەرێمی کوردستان: نمە باران دەبارێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەی شەو ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ شەممە، 11ی ئایاری 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە:
هەولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆک :   30 
 زاخۆ  : 32
هەڵەبجە : 31
کەرکوک: 34
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان : 35

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار