گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و دوو جوتیاری کورد لە ناحیەی سەرگەڕان دەستگیرکران

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، دوو جوتیار دەستگیکراون.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی ئایاری 2024، بە وتەی چەند جوتیارێکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە کە ناویان لای هاوڵاتی پارێزراوە، لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و دوو جوتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیکراون.

ماوەی دوو هەفتەیە لە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک سوپای عێراق رێگری دەکات لەوەی جوتیارانی سنوورەکە بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن.

ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای کەرکوک لە ژمارەیەک گوند پێکهاتووە، لەوانە، گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەربەشاخ، خەرابە و گابەرەکە چەند گوندێکی دیکەش. لە دوای ساڵی 2017وە هەموو ساڵێک لە کاتی دروێنە و تۆوکردن ئەو کێشانەیان رووبەڕوو دەبێتەوە؛ زەوی ئەم گوندانە بەشێکن لە زەوی کەرکوک و کێشەیان لەسەرە لەنێوان کورد و عەرەبی هاوردەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار