شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایهاتنی بارنبارین لە هەرێم ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای کرد کە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت و لە ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین و چالاکبونی هەورەبروسکە هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 13/5/2024 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ناجێگیری کەش لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئەبێت و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت.

هاوکات  لە سەنتەری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و سنووری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ئەگەری نمە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە ئەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و ھەندێک کات تاوە بارانی بەخوڕ چالاک ئەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ناجێگیری کەش زیاتر ئەبێت و لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بارانبارین زیاتر ئەبێت .

ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 5 تا 7 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و کەش فێنک ئەبێت.

باسی لەوەشکردووە، کاریگەری ناجێگیری کەش سبەی لەکاتەکانی شەودا لەزۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت و بۆ ڕۆژی سێ شەممە 14/5/2024 کەش لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار