کۆمسیۆن تۆمارکردنی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/شوان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، تۆمارکردنی بایۆمەتری کارتی دەنگدەرانی لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەستپێکردەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14/5/2024 لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، کۆمسیۆن بڕیاری داوە ناونوسکردن بۆ کارتی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، داوامان لە هەموو بنکەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە دوبارە کارەکانیان بە مەبەستی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەستپێبکەنەوە.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد، هێشتا وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ کۆتایهێنان بە وادەی تۆمارکردنی بایۆمەتری.

ناوبراو داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد، ئەوانەی کە پەنجەمۆرەکانیان کێشەیان تێدا هەبووە یاخود کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، یان هێشتا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە و کارتی دەنگدانیان نییە، سەردانی نزیکترین بنکەی سەر بە کۆمسیۆن بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار