بانکی TBI راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر "ته‌وتین"كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی بازرگانی عێراق (TBI) رایگەیاند، هێشتا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی داتای ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنڕێت تاوەکو دەست بە تەوتینی موچەکانیان بکەن، هەموان دڵنیا دەکەنەوە کە بانکەکە بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەو پڕۆسەیە بەشداری دەکات.

بانکی بازرگانیی عێراق TBI ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌ڵێ:" موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت، بۆیه‌ به‌شداری بانكی بازرگانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی بانكه‌ حكومییه‌كاندا پشتبه‌ست به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بانكی بازرگانی عێراق توانای پراكتیكی به‌رزو تۆكمه‌ی هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی بانكه‌ حكومییه‌ به‌شداره‌كان له‌ پرۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌."

ئەوەسی ڕونکردەوە کە، " بانكه‌كه‌مان هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ بنێرێت كه‌ موچه‌كانیان لای ئێمه‌ ته‌وتین ده‌كرێت، هاوپیچ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت بهجێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتین."

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

المصرف العراقي للتجارة يوضح بخصوص توطين رواتب موظفي إقليم كوردستان العراق

بيان صحفي

العراق – بغداد

14 أيار 2024

لكثرة الاستفسارت الواردة الينا حول الية توطين رواتب موظفي إقليم كوردستان العراق في المصرف العراقي للتجارة.

نؤكد التزامنا بقرار المحكمة الاتحادية العليا حول توطين رواتب موظفي إقليم كوردستان العراق والذي ينص على توطين رواتب موظفي الإقليم لدى المصارف الحكومية الاتحادية العاملة خارج الإقليم، حيث ستكون مشاركة المصرف العراقي للتجارة ضمن المصارف الحكومية استناداً إلى قرار المحكمة الاتحادية العليا في توطين رواتب موظفي إقليم كوردستان العراق.

ونود أن نؤكد أيضاً أن المصرف العراقي للتجارة TBI يمتلك القدرة العملية العالية والرصينة لإتمام عملية توطين رواتب موظفي الإقليم الراغبين في اختيار مصرفنا ضمن المصارف الحكومية المشاركة في عملية توطين الرواتب خدمة لأهلنا في إقليم كوردستان، وان المصرف ما يزال بانتظار إرسال حكومة إقليم كوردستان العراق قوائم بأسماء الموظفين الذين سيتم توطين رواتبهم لديه مرفقة بالوثائق الثبوتية، ليتم البدء والمباشرة بتنفيذ عملية توطين الرواتب.

- انتهى -

#المصرف_العراقي_للتجارة

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار