ئەو ماتۆڕسکیلانەی خەڵکیان بێزار دەکرد دەستییان بەسەدا گیرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی هەولێر، ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر خەڵکییان بێزار دەکرد، دەستییان بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئیمپایەر و دریم ستی پێیان ڕاگەیاندراوە چەند ماتۆڕسکیلێک سیستەمی هاتوچۆی ناو شاریان تێکداوە و ی هاووڵاتیانیان بێزار کردووە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چوونەتە شوێنی ناوبراو و دەستییان بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا گرتووە و ئاشکرای دەکات، ماتۆڕسکیلەکان بێ سەرەتابوون.

دەشڵێت، دەشڵێت، وەک پۆلیسی هەولێر جەخت دەکەینەوە، هەر ماتۆڕسکیلێک بێ سەرەتا بێت شیرازەی شەقامەکان تێک بدات وهاووڵاتیان بێزاربکات دەستی بەسەردا دەگیرێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار