کارەبا بۆ 53 گوندی سنووری مەخموور گەڕێنرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كاره‌بای هه‌ولێر، سه‌رباری جه‌ژن و پشوو، تیمه‌كانیان توانیان كاره‌بای نیشتمانی بۆ 53 گوندی سنووری مه‌خمور بگه‌ڕێننه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ یه‌كه‌م رۆژی جەژنی قوربان بایەكی بەهێز چوار تاوەری 33 كەی ڤی قەراج لە كونە سیخوڕە كەوت و بەهۆیەوە 53 گوند و ناحیەیەك لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مەخموور بێ كارەبا بوون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی مەخموور، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2024، سەرباری جەژن و پشوو، توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە دابینكردنی 30 ستوون لەگەڵ كەل و پەلەكانی دیكەی پێویست".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار