زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر دەخرێتەڕوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرگریی شارستانیی هەولێر و پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر روونکردنەوە دەدەن و هۆشداری دەدەن.

ئەمشەو سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2024، موقەدەم شاخەوان محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەداخەوە چەند رۆژێکە چەندین ئاگری نەخوازراو لەناو هەولێر و دەوروبەری دەکەونەوە، هەندێکیان بەدەستی ئەنقەستن و هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی دەکەونەوە، ئەمڕۆش لە چیای سەفین چەند گەشتیارێک ئاگریان کردەوە و کارەساتی لێکەوتەوە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، هۆشداریدا لەوەی هەندێک کەس لە بری تیمەکانی شارەوانی هەڵدەستن بە سووتاندنی پووش و پاشماوە و خاشاک، ئەمانەش هەمووی کاری خراپن، پێچەوانەی ڕێنماییەکانن و پێویستە هاونیشتمانیان خۆیان لەم کارانە بەدووربگرن.

لای خۆشییەوە، نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "هەر کەسێک پووش و پەڵاش بسووتێنێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سەرجەم ئەو کەسانەی ئەمڕۆ پوش و پەڵاشیان سووتاند دەستگیرکراون".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار