دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: پلانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران سەرکەوتووبووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

دەستەی گەشتوگوازی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو پلانەی دانرابوو بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا سەرکەوتووبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024،  ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "دوای کۆکردنەوەی ئامارەکان لە رۆژانی داهاتوودا رێژەی هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژندا بۆ هەرێمی کوردستان بڵاودەکەینەوە، بەڵام پێش جەژن پێشبینیمان کردبوو کە لە رۆژانی پشووی جەژندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێتە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بازگەکان وەرمانگرتووە پێدەچێت ژمارەکە لەوەزیاتربێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پلانەی دەستەی گشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران داینابوو لە پشووەکانی رۆژانی جەژندا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانەکە بە سەرکەوتووی جێبەجێکراوە و بەشێوەیەکی زۆرباش پێشوازی لە گەشتیاران کراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار