تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان شاریا و چیای زاوا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەرمی پیاوێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، لە رێگەی نێوان شاریا و چیای زاوا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەرمی پیاوێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکان بێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی "ئەحمەد حەیدەر ئیلیاس"ە و تەمەنی 70 ساڵە، خەڵکی شنگالە، بەڵام دانیشتووی ناحیەی فایدە بووە، دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت، ئەو هاولاتییە بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار