بۆ ماوەی سێ رۆژ کەشوهەوا فێنک دەبێت

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما نزمبوونەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کەشوهەوا بە فێنکی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەک بۆسەر دەریایی سپی ناوەراست و گەیشتنی هەندێک شێ لە ناوچە عەرەبەیەکان ئەگەری بارانی کورتخایەن هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم و هەندێ لە ناوسەنتەری شارەکانیش بە دیاری نەکراوی بگڕێتەوە، هەروەها بای باشووری رۆژئاوایش چالاک دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رۆژی دووشەممە 24/6/2024 پلەکانی گەرمی 3 بۆ 5 پلە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە ئەم نزم بونەوە بۆماوەی 72 کاتژمێر بەردەوام دەبێت زیاتر کاریگەری بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەبێت".

بابهتی پهیوهندیدار