پلەی گەرما لە گەرمیان بەرز دەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە رۆژانی ئایندەدا پلەی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی ڕۆژانی ئایندەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، ، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ئایندەوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
دەشڵيت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 45 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت و دەگاتە 29 پلەی سلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکووک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 45
