بڕیاری زیندانی کردنی هەتاهەتایی بۆ بکوژی خواناس دەرکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، دادگای سلێمانی بڕیاری زیندانی کردنی بۆ بکوژی خواناس وریا دەرکرد.
بکوژی خواناس وریا، کە بەهۆی جیاوازی بیروڕای ئاینییەوە خواناسی کوشت، ئەمڕۆ لە لایەن دادگای سلێمانی بڕیاری زیندانکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
جێگای ئاماژەیە، خواناس وریا گلی، هونەرمەندێکی شانۆکار، نیگارکێش و ڕەخنەگر، لە دایکبووی ساڵی 2001بوو، ڕۆژی 22حوزەیرانی 2023 لە ناو بازاری شاری چەمچەماڵ، بە هۆی جیاوازی بیروڕای ئاینییەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لە دەستدا.
دوای 24 کاتژمێر بکوژ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و دانی نا بە تاوانەکەیدا و رایگەیاند، کە بەهۆی جیاوازی بیروڕای ئاینییەوە هونەرمەند خواناسی کوشتووە.

بابهتی پهیوهندیدار