ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆببێتەوە و لەسەر سێ بڕگە گفتوگۆ بکات.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، 26ی حوزەیرانی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و لەسەر سێ بڕگە گفتوگۆ بكات، ئەوانیش پرسی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزارییەکانی كارەبا و رەوشی حاجییانن.
لە بڕگەی یەكەمدا رەوشی خزمەتگوزاری كارەبا لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی داشكاندنی رێژەی %50ی پارەی كەڵەكەبووی كارەبا لای هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە بڕگەی دووەمدا خستنەرووی راپۆرتی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە رەوشی حاجییان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمیش بریتییە لە بابەتی پەیوەندیدار بە لیستی مووچە و بە بانكیكردنی مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە.

بابهتی پهیوهندیدار