دایکی سێ منداڵ لەلایەن براکەیەوە سوتێنرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شاری دهۆک گەنجێک بە تۆمەتی سووتانی خوشکەکەی دەستگیرکراوە کە ئاگری لە جەستەی خوشکەکەی بەردەواوە و لە %80ی سووتاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لە خوشکەکەی داوە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس بێت، "گەنجەکە دوای رووداوەکە رایکردووە".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دوای ئەوەی ئەو ژنەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کراوە، پاش چوار کاژێر تۆمەتبارەکە لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی دەستگیرکراوە".

پۆلیسی دهۆک روونیکردووەتەوە، "ژنەکە 80%ی جەستەی سووتاوە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت".

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس بێت،  ئەو ژنەی کە سوتێنراوە دایکی سێ منداڵە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار