لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا ژمارەیەك حەشارگەی داعش خاپوور کرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزی كۆماندۆی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سنووری گەرمیان ئەنجامدا و ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لەو ناوچانە خاپوور كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی حوزەیرانی 2024، هێزی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، "بەپشت بەستن بە زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵگریی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و پشتیوانی هاوپەیمانان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند تیمێكی شەڕكەری کۆماندۆ لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە ناوچەی تاوێرکەوە لە سنووری گەرمیان ئەنجام دا".

بەپێی راگەیەندراوەکەی هێزی کۆماندۆ بێت، لە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیمێكی یەكەی هاوەنی هێزەکانیان ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان خاپوور كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەکانیان دەستیان بە كێوماڵ كردنی ناوچەكە كردووە، كە تیرۆریستان ناو بەناو وەك شوێنی كۆبوونەوە و دانانی پیلانی هێرشكردن بەكاریان دەهێنا، كە ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكەش خاپووركردنی ئەو شوێنانە بوو.

هێزی کۆماندۆ بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانی لەلایەن تیمێكی (E.O.D)ی كۆماندۆی كوردستانەوە پۆچەڵكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكەش لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی کۆتایی هاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار