بەڕێوبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی: زۆربەی فیدەرەکان بە هۆڵەکانی خوێندنیشەوە کوژاونەتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى ئاشکرایکرد، بەهۆى کوژانەوەى گشتى، ناتوانن بەرنامەى دابەشکردنى کارەبا جێبەجێ بکەن و لە ئێستادا فیدەرەکان کوژاونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی حوزەیرانی 2024، غالب مارف بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەكۆمپانیای دانە گاز بەهۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز روویداوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێرت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی دانە گاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بابهتی پهیوهندیدار