چوارەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ لە شاری سلێمانی کە پیشەی ئاژەڵدارییە تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی حوزەیرانی 2024، دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکراوە و تووشبووەکەش پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە کە پیشەی ئاژەڵداری بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمە چوارەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و یەکێکیان گیانیلەدەستداوە.

بابهتی پهیوهندیدار