بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە مەبەستی جێبەجێ کردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت.
ئەمشەو چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییانی کردەوە، کە لە سبەینێ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2024 لە کاتژمێر 9:00ی بەیانییەوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامی مەلیک مەحمود لە ئاستی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام-دا بە هەردوو ئاراستە بەربەست دەکرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناخی کۆتایی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەرو بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاری مەلیک مەحمود بەکاربهێنن وەک شەقامی جێگرەوە.

بابهتی پهیوهندیدار